بازرگانی: پێشانگای بەغدا هەلی وەبەرهێنانی ئومێدبەخشی لە بوارەکانی نیشتەجێبوون و پیشەسازیدا ڕەخساند

ئابوری
  • 15-01-2024, 22:13
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای گشتی عێراقی بۆ پێشانگە و خزمەتگوزارییە بازرگانییەکان دووپاتی کردەوە کە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا لە 47ەمین خولیدا، هەلی وەبەرهێنانی ئومێدبەخشی لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان، نیشتەجێبوون و کەرتەکانی پیشەسازیدا ڕەخساند.
    بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی، مستەفا ئەلعانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: چل و حەوتەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا بە زۆر شت جیاواز بوو لەخوله‌كانی پێشوو، بەتایبەت قەبارەی بەشداری، وەک بیست وڵات و زیاتر لە ٨٥٠ کۆمپانیای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەشداریان تێدا كرد.
    ئەلعەنی وتی" ئەم کۆڕبەندە گرنگە ئابوورییە پەنجەرەیەکی فراوان بۆ عێراق بەڕووی جیهاندا دەکاتەوە، جگە لەوەش بەشداری دەکات لە وەرگێڕانی بەرنامەی حکومەت بۆ چاکسازی ئابووری، بەو پێیەی ئەم پێشانگایە وەک یەکێک لە ئامرازەکانی دێت، وڕووداوێکی دیار وگرنگه‌ به‌شاهیدی سەردانکەران و میوانەکانی و چالاکییەکان هێشتا بەردەوامن لە نێوان کۆمپانیاکانی ناوخۆیی، عەرەبی و بیانی.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پێشبینی دەکەین ڕێککەوتنەکان لە نێوان دامودەزگاکانی دەوڵەت و کۆمپانیاکانی ئامادەبوو لە پێشانگاکەدا ئەنجام بدرێن، هەروەها دەتوانێت دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخش لە ئاستی بازرگانی، وەبەرهێنان، نیشتەجێبوون و پیشەسازیدا دابین بکات، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و هەمەجۆریی بێهاوتای لە پێشانگاکەدا چالاکییەکانی ئەم کۆمپانیایانە لە ڕووی ئامێر و تەکنەلۆژیای نوێ کە وڵات پێویستی پێیەتی، لەوانە بۆ نموونە چارەسەرکردنی پاشماوەی ڕەق لە به‌شی ئەڵمانی، و زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دیکە بیرۆکەی نوێ و پڕۆژەی نوێیان خستەڕوو کە بازاڕی عێراق پێویستی پێیەتی.