به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، هه‌رسێ سەرۆکایەتی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان کرد بەسەر هاوتای ئەندەنوسیا، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک، لە پێشبڕکێکانی چوارەمی کۆمەڵەی پاڵەوانێتی جامی ئاسیا کە لە قەتەر بەڕێوەچوو برده‌وه.
سەرۆک کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، وتی: پیرۆزه له هەڵبژاردەی نیشتیمانیمان له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی جامی ئاسیا وسەرکەوتنە شایستەکەی و دەشڵێت" هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازێت لە پاڵەوانێتییەکەدا، و هەموومان متمانەمان بە توانای ئێوە هەیە بۆ بەردەوامبوون لە سەرکەوتنەکان و دروستكردنی نیگای دڵخۆشی له‌سه‌ر ڕووخساری عێراقیەکان.
هاوکات محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران، لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاندووه" پیرۆزبایی لە هه‌ڵبژاردنی تۆپیپێمان دەکەین بۆ سەرکەوتنی گرنگ و شایستە بەسەر هەڵبژاردەی ئەندەنوسیا لە سەرەتای گەشتەکەی بۆ ئاسیا.
هه‌روه‌ها سودانی ده‌ڵێت" سڵاو لەو هاندەرە عێراقیانەی کە لە یاریگا یان لە دەرەوەی یاریگا پاڵپشتی و هاندانیان کرد، به‌روه سەرکەوتنی زیاتر کە ناوی عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌رز بكاته‌وه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" موحسین مه‌نده‌لاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەسەر هاوتا ئەندەنوسیاکەی لە گەلی عێراق دەکه‌ین كه لە یەکەم یاری پاڵەوانێتی جامی ئاسیا کە لەوڵاتی قەتەری برا بەڕێوەچوو وتۆماری كرد.
هه‌روه‌ها مەندەلاوی ستایشی ئەو هەوڵە گەورەیەی یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی ده‌كات و داوایان لێدەکات لە یارییەکانی داهاتوودا زیاتر بدرەوشێنەوە.
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات