بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ دەستپێکردنی خولی نوێی یاسادانان دەستی بە کۆبوونەوە ئاساییەکانی کردەوە، هاوکات نزیکبوونەوەی گەیشتنی یاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٤ پشتڕاستکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لیژنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) گەیشتووە ڕایگەیاند: لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی ئەتوان ئەلعەتوانی، ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکی خولی نوێی یاسادانان دەستی بە کۆبوونەوە ئاساییەکانی کردووەتەوە، بۆ گفتوگۆکردنی ژمارەیەک بابەت کە پەیوەندییان بە کاری یاسادانان و چاودێریکردنیەوە هەیە، ههروهها وتی" لهکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆكرا لەسەر ڕێگاکانی ئەنجامدانی پێداچوونەوەی خێرا بە کارەکانی لیژنەکە لە ماوەی خولی یاسادانانی ڕابردوو و دیاریکردنی ئەولەویەتەکان بۆ قۆناغی داهاتوو بەپێی مەنهەجی وەزاری، جا چ لەمەرجەکانی تەواوکردنی یاسادانان بۆ یاسا گرنگەکان یان چاودێریکردنی خەرجکردن و لابردنی ئەو بەربەست و تهگهرانه بێت کە جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان دوادەخەن.
بەپێی بەیاننامەکە ئەلعەتوانی جەختی لەوە کردەوە کە لیژنەکە چاوەڕێی هاتنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ دەکات بەم زووانە بۆ ئەوەی هەمواری پێویست لە خشتەکانیدا بکات وتی" پێویسته ئەولەویەتەکانمان بەپێی بەرنامەی حکومەت دیاربكرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد" لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی مەیدانیمان دەبێت بۆ وەزارەت و پارێزگاکان بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکان، وبهئەندامانی لیژنەکە وتی: ئامادەبوونتان بهشێوهیهكی مەیدانی بەسە بۆ چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشە یاسایی و تەکنیکیانەی کە ڕەوانەکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان دوادەخەن و ڕێگری لە تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان دەکەن.
ناوبراو ڕایگەیاند" ئێمە پارەی زیادەمان بۆ پارێزگاکان تەرخانکردووە بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان، و ئەمەش پێویستی بەوەیە بەدواداچوون بۆ دارایی و جێبەجێکردنی بکەین، ئاماژەی بەوەشکرد" پێویسته کارکردن بۆ چارهسهركردنی ئاستەنگەکانی بەردەم تەواوکردنی پڕۆژەکانی بیناسازی قوتابخانەکان بكرێت كهساڵانێک دواکەوتووە."