سەرۆک کۆمار بۆ کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس حەسەن عانی سەرەخۆشی دەکات

سیاسی
  • 15-01-2024, 19:04
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ دووشەممە سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەکرد بۆ کۆچی دوایی نووسەروڕۆژنامەنووس حەسەن عانی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆک کۆمار سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەو ناوەندەکانی ڕۆژنامەنووسی و ڕاگەیاندن کرد بۆکۆچی دوایی نووسەرو ڕۆژنامەنووس حەسەن عانی ، یادی ئەوەشی خستەڕوو کە کۆچکردوو ڕۆڵی هەبووەلە دەوڵەمەند کردنی ڕەوشی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی وکۆششی بێوێنەی خستوەتەگەڕ بۆ گوزارشتکردن لە کێشەو مەینەتیەکانی خەڵکی بەوپەڕی راستگۆیی و پیشەییەوە.
    وتیشی خودای گەورە بەبەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبووریش بە دۆستان و ئازیزانی ببەخشێت.