ڕێککەوتنی پەرلەمان و حکومەت بۆ پەسەندکردنی یاسای هاوبەشی له‌نێوان هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبەتدا

ناوخۆ
  • 15-01-2024, 18:54
  • +A -A

    به‌غدا-INA - ویسام الملا
    وێنە: عەلی هاشم
    ڕاوێژکاری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سەرۆکی لیژنەی شانەی بەڕێوەبردنی چاکسازی، عامر عه‌زاز، ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتی کردەوە، كه‌ئامادەکاری بۆ یاسای شەراکەت له‌نێوان هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبەت ئامادەکراوە بۆ پێشکەشکردنی یاساکە بۆ پەرلەمان و دەنگدان لەسەری، هاوکات لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا کە یاساکە لە خولی ئێستای پەرلەماندا په‌سه‌ند ده‌كرێت.
    عه‌زاز لەلێداونێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ڕایگەیاند: شانەی ئیدارەی چاکسازی، بە هاوکاری لیژنەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەرلەمانی، وۆرک شۆپێکی بەناونیشانی (ماددە یاساییە نمونەییەکان بۆ هاوبەشی) ئەنجامدا، وئەمە سێیەم وۆرک شۆپە کە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەتدا بەڕێوەدەچێت.
    ڕوونیشیکردەوە" لە وۆرک شۆپی یەکەمدا ئەو تەحەددای و کێشانەی بەردەم وەبەرهێنان و هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت خراوەتەڕوو، هەروەها گوێ لە هاوبەشەکانی کەرتی تایبەت گیرا و سەرنجەکانیان وەرگیرا، هاوکات لە وۆرک شۆپی دووەمدا باس لە وەرەقەی سیاسەت لەگەڵ هاوبەشە حکومییەکان لە کەرتی گشتیداو بوونی کەرتی تایبەت كرا، وکارکردن بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی خەڵک و زیادکردنی کوالیتی و کارامه‌یی بەردەوامە.
    له‌لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەرلەمان، حەسەن ئەلخەفاجی، دووپاتی کردەوە کە ئەمە سێیەم وۆرکشۆپە کە بۆ تاوتوێکردنی یاسای هاوبەشی نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی بەڕێوەدەچێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد" لە وۆرکشۆپەکەدا باس لە چەندین بابەت و ئامادەکاری کرا بۆ پێشکەشکردنی یاساکە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران وەک ئامادەکارییەک بۆ دەنگدان لەسەری وتی" پێشکەوتن لە پەرەپێدانی مادەکانی یاساکەدا له‌گه‌ڵ زیاتر گرنگیدان به‌ کەرتی تایبەت هه‌بووه‌.
    ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا" وڵات بەبێ بوونی کەرتی تایبەت کە نزیکەی لەسەدا ٧٠ پێکدەهێنێت، ناتوانرێت بنیات بنرێت، بۆیە پێویستە هه‌بێت لەگەڵ کەرتی گشتیدا.
    ئاماژەی بەوەشکرد" لەماوەی دانیشتنی ئێستای پەرلەماندا یاساکە ڕۆناكی ده‌خرێته‌ سه‌ری، وكار وبزاڤێكی رژد هه‌یه‌ بۆیه‌ وا چاوەڕواندەکرێت لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەنگ لەسەر بدرێت.