بهغدا-INA- نوور ئەلزەیدی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی کردەوە، کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بەرپرسیاری مەلەفی ئەمنی لە دوو پارێزگادا وهردەگرێت، بهڵام ڕەنگە ڕادەستکردنی لە بەغدا بگوازرێتەوە بۆ ساڵی داهاتوو، ههروهها پلانی وهزارهت لەپێنچ میحوەرەوە ئاشکرا کرد كهلە چوارچێوەی رێبازی وەزارەت بۆ ساڵی ئێستا بۆ پەرەپێدانی ئەدای کارکردن و تواناکان جێبهجێ دهكرێت.
عهمید میقداد ئەلموسەوی، وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ پلانی داناوە لەماوەی ئەمساڵدا بۆ ڕاستکردنەوەی سیستەمی ئەمنی لە ڕێگەی ئۆتۆماتیکیکردنی بنکەکانی پۆلیس یهكهم جار ودووبارە دابەشکردنەوەی یەکەکان و چڕکردنەوەی مەشق و ڕاهێنان و پەرەپێدان."
ئاماژەی بەوەشکرد" جگە لەوەش وەک خاڵی چوارەم، بەردەوامی پرۆسەی پر چەکدارکردن، و پێنجەم، داڕشتنەوەی ئەمنی بە گواستنەوەی مەلەفی ئەمنی لەپارێزگاکان لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ وهزارهتی ناوخۆ، وتی" وەزارەتی ناوخۆ لەماوەی ڕابردوودا مەلەفی ئەمنی لە پێنج پارێزگا وەریگرتووە، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا لهدوو پارێزگای دیكهش وەردەگرێت”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا" راگهیاند چهند پارێزگایهك هەن کە ڕەنگە بگوازرێنەوە بۆ ساڵی داهاتوو، لەنێویاندا بەغدای پایتەخت، ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی وەزارەتەکە دەبێتەوە ماددە هۆشبەرەکان و تاوانی ڕێکخراوە".
سەبارەت بە دۆسیەی خۆبەخشی وەک گرێبەست، ئەلموسەوی دووپاتی کردەوە کە “وەزارەت خولی یەکەم و دووەمی گرێبەستەکانی تەواوکردووە، بەم نزیکانەش خولی سێیەم تەواو دەبێت”.