سەرۆک وەزیران گەیشتە سویسرا بۆ بەشداریکردن لە خولی ٥٤ی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس

سیاسی
  • 15-01-2024, 18:36
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پەنجا و چوارەمین خولی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس،گه‌یشته‌ سویسرا، کە بۆ ماوەی ١٥-١٩ی ئه‌م مانگه‌ی مانوونی دووه‌م بە بەشدارییەکی بەرفراوانی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت،
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" لەم کۆڕبەندەدا، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات کە تیایدا تیشک دەخرێتە سەر هاوبەشی ئابووری بنیاتنەر لەگەڵ وڵاتە جیاوازەکانی جیهان، لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتی عێراق بۆ گەشەپێدان و چاکسازی.
    کۆڕبەندی داڤۆس ئەمساڵ لەژێر دروشمی “دروستکردنەوەی متمانە” بەڕێوەدەچێت و تێدا چەندین مژاری سیاسی تاوتوێ دەکرێن، دیارترینیان شەڕی غەززە له‌گه‌ڵ پرسە ئابووری و کەشوهەوا و تەندروستییەکان کە تەحەددای گەورە پێکدەهێنن وئەمڕۆ ڕووبەڕووی جیهان دەبێنەوە.