بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختی لە ڕژدبوونی عێڕاق کردەوە بۆ ئەندامبوون لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی عێڕاق عبدالعزیز شمەری و نێردەی شانشینی عەڕەبی سعودی لای ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی وسەرۆکی تیمی کاروباری ئەندامکردنی عێڕاق لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی سەقڕ مقبل وشاندی یاوەری.
هەروەهاوتی لە دیدارەکەدا باڵیۆزی سعودی سڵاوی خادمی هەردووحەڕەمی شەریف شا سەلمان کوڕی عبدالعزیز شای سعودیە و وەلی عەهدەکەی ئەمیر محمد کوڕی سەلمانی گەیاندە سەرۆک کۆماروهیوای پێشکەوتنی بۆ گەلی عێڕاق خواست، هەروەها سەرۆک کۆمار بەدەوری خۆی سڵاوی خۆی ئاڕاستەی شاسەلمان کوڕی عبدالعزیز ئال سعود وەلی عەهدەکەی کرد .
وتیشی سەرۆک کۆمار ڕژدبوونی عێڕاقی دووپاتکردەوە بۆ ئەندامبوون لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ئەویش لە میانەی جێبەجێکردنی پێوەرە ئابووری و بازرگانیەکان، دەسخۆشیشی کرد لە ڕۆڵی شانشینی سعودیە لەسەقامگیرکردنی ناوچەکە وئەوکۆششانەشی بەرزنرخاند کە تیمی ئەندامبوونی عێڕاق لەڕێکخراوی جیهانی خستوویانەتە گەڕوسەرجەم ئەو کۆبوونەوانەی ئەنجامیان دەدەن بۆ خێراکردنی گەیشتن بەم ئامانجە.
هەروەها سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا باسی لەو پێشڤەچوونە ئەرێنیانە کرد کە لەعێڕاقداڕوویانداوەو ڕەنگدانەوەیەکی ئەرێنیلەسەر ژیانی عێڕاقیەکانداهەبووە.
لەلایەن خۆیەوەباڵیوزی سعودیە ڕژدبوونی وڵاتەکەی دووپاتکردەوەلەسەرپشتیوانیکردنی عێڕاق لە دەزگا نێودەوڵەتیەکان و لە سەقامگیرکردنی زیاتری عێڕاق ولە بواری ئابووری ووزە.
بەهەمانشێوە سەقڕ مقبل دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی لەبەغدا خستەڕوو لەگەڵ لێژنەی نیشتیمانی عێڕاقی بۆ ئەندامبوونی عێڕاق لەڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ودەستخۆشیشی کرد لە هەنگاوەکانی عێڕاق لەمبوارەدا.