ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: بۆچوونێکی نوێ و جیاواز هەیە بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور

سیاسی
  • 15-01-2024, 13:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دەستووری حەسەن یاسری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە، تێڕوانینێکی نوێی ئاشکراکرد بۆ گۆڕینی دەستوور کەزۆربەی زۆری لایەنە سیاسیەکان کۆکن لەسەری.
    یاسری بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی پڕۆژەی هەمواری دەستووری لەئەستۆناوە، بەتایبەتی کە ئەم دەستوورەی ئێستا لەساڵی 2005 ڕاستێنراوەو لەم ماوەیەشدا بیروبۆچوونەکان گۆڕانکاریەکی زۆریان بەسەرداهاتووە.
    ڕوونیشی کردەوە کەدەستوور نانووسرێتەوە بۆ ئەوەی بەنەمری بمێنێتەوە، بەڵککو پێویستە لەکاتی خۆیدا هەمواربکرێتەوە ، لەپێشودا دوو ئەزموون هەبووە بۆ هەمواری دەستوورەکە ، ئەزموونی یەکەمیان لەساڵی 2006 بوو تاکوو ساڵی 2009 بەڵام ناکۆکیەکی زۆرلەسەر ئەم هەموارەهەبوو، دووەمجاریش لەساڵی 2019 هەوڵێک هەبووبۆ هەمواری دەستوورلەسەردەمی حکومەتەکەی عادل عبدالمهدی وپاشانیش لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران گرترایە ئەستۆ بەڵام لەبەر خۆپێشاندانەکان پڕۆژەکە ڕاگیرا.
    وتیشی ئێستا هەوڵێکی جودا لەئاراداهەیە کەلەگەڵ ئەزموونەکانی پێشوودا جیاوازەو ڕەچاوی وڵاتە پێشکەوتووەکانی تیادا دەکرێت وەکو ئەمریکاو سویسراو ئوستوڕاڵیاو ئیسپانیا وکەنەدا، کەبەشێوەیەکی بەشبەشیانە هەمواری دەستووریان کردوە.
    هەمواری دەستوور پێویستە بەقۆناغ بێت، بەتایبەتی ئەوبەندانەی کەهەمووان کۆکن لەسەرهەموارکردنەوەیان وەکو مادەی 76وئەومادەیەی کە پەیوەندی بە هەڵبژاردنیسەرۆک کۆمارەوەهەیە.