شێخ حەمودی و بارزانی پشتگیری لە هەڵوێستی حكومەتی فیدراڵی لە دوورخستنەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتڕاست دەكەنەوە

سیاسی
  • 14-01-2024, 19:05
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق شێخ هومام حەمودی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی لە هەڵوێستی حكومەتی فیدراڵی لە دوورخستنەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتڕاستكردەوە.
    نووسینگەی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، باسیان لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا دەستیان خستە سەر چارەنووسی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەو پێیەی شێخ حەمودی بە خاڵێكی ڕەشی زانی كە تێڕوانینێكی هەڵە دەدات سەبارەت بە بارودۆخی عێراق و نامۆكردنی وەبەرهێنانەكان و پێویستە ساڵی 2024 بكرێتە  ساڵێك بۆ كۆتاییهێنان بە بوونی تەواوی ئەم هێزانە.
    لای خۆیەوە بارزانی ستایشی ئەمەی كرد و جەختیكردەوە پابەندبوونی هەولێر وەك بەشێك لە عێراق، بە هەر بڕیارێكی بەغدا بۆ كۆتاییهێنان بە بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەردوولا گەشبینی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە پرسە هەڵپەسێردراوەكان، هەروەها پەرۆشییان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك كە تێیدا هەمووان چێژ لە ئازادی و ژیانێكی شایستە وەربگرن.