بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران لە میانی یەکەمین کۆنفرانسی رووبەرووبونەوەی گەندەڵیدا، رایگەیاند:-هاوڵاتیان ئێستا هەست بە بوونی دەوڵەت دەکەن لە ڕێگەی هەوڵەکان کە دژە گەندەڵی دەدرێت، هاوکات کۆنفرانسەکە بە حەوت ڕاسپاردە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
1-پەلەكردن لە یەكلاكردنەوە و تەواوكردنی ئاگاداركردنەوە و سكاڵا و دۆسیە تاوانكارییەكان لە ماوەی دیاریكراوی یاساییدا، بەتایبەتی كەیسەكانی پەیوەست بە ڕای گشتی، بڕێكی زۆر لە گەندەڵی، و فەرمانبەرانی باڵای دەوڵەت، بە مەبەستی سەپاندنی سزای یاسایی بەسەر ئەوانەی سزادراون و بەرزكردنەوەی متمانە بە لێپرسینەوە و ڕێكارەكانی لێپرسینەوە بۆ دڵنیابوون لە بەدەستهێنانی ڕێگری گشتی.
2-هەڵسەنگاندنی خولی ئەدای ئەوانەی پلەی كاری باڵایان هەیە، بۆ دڵنیابوون لە كاریگەری و ئەدای دامودەزگا حكومیەكان،بۆ ڕێگریكردن لە گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی.
3-پتەوكردنی توانای مرۆیی و توانای تەكنیكی ئۆرگانەكانی كۆنتڕۆڵی ناوخۆ لە دامودەزگاكانی حكومەت، بۆ زیادكردنی كاریگەری و كارایی ئەدای كارەكانیان، هەروەها دانانی میكانیزمی هەڵسەنگاندنی خولیی و شەفاف بۆ ئاستەكەیان و دەستنیشانكردنی ئەو بوارانەی پێویستیان بە گەشەپێدان هەیە.
4- بەهێزكردنی سەربەخۆیی دەزگاكانی ڕێكخستن و پێشكەشكردنی پاڵپشتی دارایی و تەكنیكی بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی توانا و لێهاتوویی كارمەندەكانیان، لە بواری بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا و شێوازی مۆدرێن بۆ چارەسەكردنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
5-پەرەپێدان و نوێكردنەوەی یاساكان بۆ هاوسەنگ بوون لەگەڵ پێشهاتەكان ، هەروەها پڕكردنەوەی كەلێنەكان بۆ دابینكردنی چوارچێوەی یاسایی كارا و گشتگیر لە بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریكردن لە گەندەڵی.
6-هەوڵدان بۆ واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنی هاوكاری لەگەڵ وڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، هەروەها دانانی میكانیزمی هەماهەنگی هەمیشەیی لەگەڵیان بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری لە بەرامبەر تەحەددای هاوبەش لە بواری بەرەنگاربوونەوە و كەمكردنەوەی گەندەڵی بەتایبەتی سەبارەت بە وەرگرتنەوەی داهاتی گەندەڵی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی تۆمەتباران و كەسانی سزادراو و داواكراو و دادگاییكردنیان.
7- یاسادانان بۆ دروستكردنی دەسەڵاتی چاودێری، لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی 108ی دەستوور، بۆ بەرزكردنەوەی چاودێری ناوخۆیی لە دامەزراوە حكومییەكان، ڕێكخستنی ڕێكارەكانی چاودێری خۆپارێزی پێشوو و دواتر،بەرزكردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتی و دەستپاكی و شەفافیەت وپاراستنی سامانی گشتی.