بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پلاندانان تەواوبوونی کارەکانی ئەو لیژنەیەی ئاشکراکرد کە بۆ چارەسەرکردنی مەلەفی دواکەوتنی نەخۆشخانەکان پێکهێنرا،ئاماژە بەوەشدەکات کە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ڕێنمایی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە مەلەفی دواکەوتنی پڕۆژەکان لە ساڵی 2024دا .
"عەبدولزەهرا هنداوی" وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-نزیکەی هەزار پڕۆژەی دواکەوتوو هەیە،و وەزارەت کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکات.
ووتیشی :- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ڕێنماییداوە کە ئەو پڕۆژانە دەبێت لە ساڵی 2024 تەواو بکرێت.
هەروەک "هنداوی"ووتی :- پڕۆژە دواکەوتووەکان لە نێوان پرۆگرامی گەشەپێدان و وەبەرهێنانی وەزارەت دابەش دەکرێن،جەختیشی لەوە کردەوە کە لەژێر سەرپەرشتی و بەدواداچوونی وردی "محمد عەلی تەمیم "جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان بەڕێوە دەچێت بۆ تەواوکردنی ئەم مەلەفە.
ڕوونیشیکردەوە:- کە گرنگی بە پڕۆژەکانی نەخۆشخانە و قوتابخانە و ئاوەڕۆ و ئاو دەدرێت، بەو پێیەی بەشێکن لە ئەولەویەتەکانی خزمەتگوزاری و بەشێکن لە بەرنامەی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان لە بوارە جیاجیاکاندا.