سبەی وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەردانی هەرێم دەکەن بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکان لە کوردستان

سیاسی
  • 14-01-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند،سبەی وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەردانی هەولێر دەکەن بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان .
    "جمانە غلای" وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- سبەی وەفدێک بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەستەی کۆمسیاران و سەرۆکی فەرمانگەی هەڵبژاردن و ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران و دادوەران سەردانی هەولێر دەکەن.
    "غلای " ئاماژەی بەوەشکرد:١ مەبەست لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم سەبارەت بە دیاریکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان .
    ئاشکراشکرد:-کە 16ی  ئەم مانگە کۆبونەوەی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەبێت