نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ محسن مه‌نده‌لاوى کۆدەبێتەوە

سیاسی
  • 14-01-2024, 14:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    له‌درێژەی  ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له‌ به‌غدا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ "محسن مه‌نده‌لاوى" جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه‌.
    لەڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منى و ڕۆڵى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتدا، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى (هه‌ولێر  و به‌غدا ) و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق پێكه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و تێكچوونى سه‌قامگيريى هه‌ر به‌شێكى عێراق، كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى وڵات هه‌يه‌، بۆيه‌ ده‌بێ هه‌مووان له‌ عێراق كار بكه‌ن بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى.