بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئیبراهیم نامس جبوری"وەزیری پەروەردە،ڕێنمایی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی کرد کە دوور بکەونەوە لە هەندێک زاراوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بە مەبەستی پاراستنی بەهاکان لەناو دامەزراوە پەروەردەییەکان لە سەرتاسەری عێراق"ئیبراهیم نامس جبوری"ڕێنماییدا بە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە کە زاراوەی بیانی کە لەگەڵ داب و نەریتی کۆمەڵایەتی عێراق ناگونجێت بەکارنەهێنن لە نوسراوی فەرمیەکاندا و بڵاویان نەکەنەوە لە هەر دۆخ و بۆنەیەکدا،هەروەها ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بکەن لەنێوان توێژە پەروەردەییەکاندا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- بڕیارەکە لەسەر ڕێنماییەکانی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانە،کە بەکارهێنانی زاراوەی (جێندەر)ی لە هەر شوێنێک قەدەغەکردووە بەهۆی هەستیاری ئەو زاراوەیە و نەگونجانەکەی لەگەڵ بەهاکان و ئایدیاڵەکانی وڵات