نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەگەڵ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین تاوتوێی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژادن دەكات

  • 9-05-2018, 00:00
  • +A -A

    سەڵاحەدین – ا ه ع بان كوبین نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان، ئەمرۆ چوار شەممە، لەگەڵ ئەحمەد عەبدوڵا جبوری پارێزگاری سەڵاحەدین تاوتوێی ئامادەكاریەكانی بۆ هەڵبژاردن لەو پارێزگایەدا كرد. لای خۆیەوە جبوری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان و بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری نوسینگەی سەڵاحەدینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تاوتوێی گرنگترین چالاكیەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دوای هەڵبژاردن كرا. هاوكات نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان پەرۆشی خۆیانی نیشاندا بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بەو جۆرەی پلانی بۆ دانراوە لەگەڵ رەخساندنی كەشێكی گونجاو لە رێی پرۆسەیەكی شەفافەوە هەروەها دوبارە بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.