بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی کەربەلا سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند کە چالاکیەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی بڵاوکردۆتەوە و پشتگیری بیرۆکەکانی داعشی کردوە.
ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە :- تاوانبارەکە لەڕێگای سۆشیال میدیاوە کارە قەیزەوەنەکانی داعشی بڵاوکردۆتەوە کە بەشێکی بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکانبووە، ئەوە جگە لەوەی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعش هەبوە بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانی و هاندانی خەڵکانێکی تر بۆ پشتگیریکردنی ئەو باندە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەکەدا روونیکردۆتەوە :- کە ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی چوار/1ی یاسای رووبەڕووبونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005، بەگوێرەی مادەی دوو/1 و 3، بەپشت بەستن بە مادەی 132ی سزاکە دەرچووە.