بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی گشتی باج،جەختی لە گرنگی کاری هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت کردەوە، ئاماژەی بە وەبەرهێنان لە باڵاخانە حکومییەکان لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە دەکات.
"عەلی وەعد عەللاوی " سەرۆکی دەستەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- بەش و باڵەخانەی حکومی هەیە بە بەهای ملیارەها دۆلار کە دەتوانرێت لە ڕێگەی هاوبەش لەگەڵ کەرتی تایبەت وەبەرهێنانی تێدا بکرێت.
عەللاوی ڕاشیگەیاند:- کە کەرتی تایبەت خاوەنی سەرمایەیە و دەتوانێت وەبەرهێنانی تێدا بکات کە پارە بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەرێنێتەوە و لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتی ڕەنگدانەوەی دەبێت.
ووتیشی :- هاوبەشی لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت زۆر گرنگە و سوودی زۆری هەیە، ئێمەش لە دەستەی باج ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی لە چوارچێوەی یاسایی و کارگێڕی و داراییدا.