بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای ناوەندی تاوانەکانی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی خانەنشینی ئەنبار سەپاند.
ئەنجوومەنی دادوەری،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- دادگا بڕیاری خۆی لە دژی سزادراوەکە دەرکردووە بەهۆی تاوانی کۆکردنەوەی سامان بە نایاسایی.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەو بڕیارە بەپێی بڕگەکانی مادەی 19/سێیەمی یاسای دەستپاکی و دەستکەوتی نایاسایی ژمارە 30ی ساڵی 2011، هەموارکراوە دەرچووە.