سەرۆکی کۆمار جەخت لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

سیاسی
  • 14-01-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "لەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆکی کۆمار،جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ لە بەغدا "لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆکی کۆمار ، پێشوازی لە "نێچیرڤان بارزانی"سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا،بارودۆخی گشتی و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی وڵات تاوتوێ کرا،هەروەها باس لە گرنگی ئاسایش و سەقامگیری، و هاوکاری و هەماهەنگی لەپێناو دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان و خزمەتگوزاری کراو جەختی لەسەر کرایەوە.
    سەرۆکی کۆمار تەئکیدی لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور و یاسا،و پێویستی خەرجکردنی شایستە داراییەکان بۆ هەرێمی کوردستان بە پێی بوودجەی پەسەندکراو، و یەکلاییکردنەوەی مەلەفی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کردەوە.
    هەر بەپێی بەیانناکە جەختیش  لەسەر پێویستی درێژەدان بە کۆبوونەوە و ڕاوێژکاری نێوان هەردوولا سەبارەت بە پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش، و یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت لە گەیشتن بە بەرنامەکەی بە شێوەیەک کە سەروەری عێراق و بڕیاردانی سەربەخۆ بپارێزێت.
     لە بەرامبەردا سەرۆکی هەرێم  باسی لە دەرەنجامی دیدارەکانی لەگەڵ سەرکردەی سەرکردە سیاسییەکان کرد لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدای پایتەخت، هەروەک ستایشی ڕۆڵی سەرۆک کۆماری کرد لە  لێک نزیک کردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان، و هەوڵەکانی جەنابی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی هەموو هاوڵاتیان،بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە.