وەزیری بازرگانی:پشکی هاوڵاتیان لە ئارد بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو دەستەبەرکراوە

ناوخۆ
  • 14-01-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "ئەسیر داودغریری" وەزیری بازرگانی،ستراتیژیەتی وەزارەتی لە دابینکردنی دانەوێڵە لە سایلۆ و کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی راگەیاند بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاردی بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو،هاوکات ئاماژەی بەوەدەکات کە سەبەتەی خۆراک بۆ شەش مانگی داهاتوو دەستەبەر کراوە.
    وەزیری بازرگانی،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- وەزارەتی بازرگانی کار لەسەر داڕشتنی ستراتیژێکی یەکگرتوو دەکات بۆ باشترکردنی شێوازەکانی پاڵپشتی لە  هاووڵاتیان.
    وەزیری بازرگانی لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا :- کە ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گۆڕینی شێوازی پشتیوانی و ڕاستکردنەوەی دەکەین بە خستنەڕووی بیرۆکە و دیدگای نوێ بۆ میکانیزمی پشتیوانی و لایەنە ئامانجدارەکان بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی کۆتایی و پاراستنی بەکاربەر،کە ئامانجی دەوڵەت دڵنیابوونە لەوەی هیچ هاووڵاتییەکی عێراقی لە ژێر هێڵی هەژاریدا نەمێنێتەوە.
    "ئەسیر داودغریری " لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا جەختی کردەوە لەسەر دابینکردنی کۆگایەکی ستراتیژی دانەوێڵە لە سایلۆ و کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی بۆ دەستەبەرکردنی بەشە ئاردی بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو، ئەوە جگە لە دەستەبەرکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک بۆ شەش مانگی داهاتوو.