وەزارەتی گەیاندن هۆشداری دەداتە ئەو کۆمپانیایانەی کە تۆڕەکانی فایبەر ئۆپتیک جێبەجێ دەکەن

ناوخۆ
  • 14-01-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی گەیاندن،هۆشداری دا بە کۆمپانیاکانی تۆڕەکانی فایبەر ئۆپتیک  کە ستوون لەبەردەم ماڵی هاوڵاتیان دانەنێن.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گەیاندن، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- لەپێناو  پاراستنی ئاسوودەیی هاووڵاتیان و هەراسان نەکردنیان لە ماڵەوە "هیام یاسیری"وەزیری گەیاندن ڕێنمایی توندی دەرکرد بۆ ئەو کۆمپانیایانە کە پڕۆژەکانی تۆڕی  FTTH جێبەجێ دەکەن.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بەپێی ڕێنماییەکان نابێت ستوونەکانی ئەو پڕۆژانە نابێت  لەبەردەم خانووی نیشتەجێبوون،یان بینای حکومی بێت ، هەروەها پێویستە جەمسەرەکانی پرۆژەکە  لە بەردەم سنووری جیاکردنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونەکان دابنرێن.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی گەیاندن  داوای لە “هاوڵاتیان دەکات لە هەر حاڵەتێکی سەرپێچیکردنی ئەم ڕێنماییانە، بەشی کاروباری هاووڵاتیان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕێکاری پێویست لەو بارەیەوە بگیرێتەبەر.