بەغداد-INA
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،له‌گه‌ڵ"فالح فه‌ياز" سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبووه‌وه.
لەڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ"فالح فه‌ياز" سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى كۆبووه‌وه.
بەپێ ناوەرۆکی ڕاگەیەندراوەکە:- له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "بارزانی " و "فەیاز" دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى داعش بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و هاووڵاتييان، و دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزيه‌كان و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یان تاوتوێکرد.
هه‌ردوولاش جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ عێراق نه‌كه‌وێته ناو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات، ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە :- هه‌ردوو لا هاوڕا بوون كه به‌ئامانجگرتنى پێشمه‌رگه و هێرشه درۆنييه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، زيان به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت، هەروەک په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.