بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- سبەی دووشەممە، ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە،لە باکووریش ئاسمان
نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە پاشنیوەڕۆدا، لە بەشی ڕۆژهەڵاتیش،پێشبینی بونی تەم دەکرێت و پاشان وردە وردە نامێنێت، و هیچ گۆڕانکارییەکیش لە پلەی گەرمادا لەو ناوچەیە ڕوونادات، لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- ڕۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو ،لە ناوچەکانی ناوەڕاستیش ئاسمان بەهان شێوە نیمچە هەور دەبێت ،لە باکوری وڵات لە بەیانیدا تەم دروست دەبێت ، پاشان وردە وردە لە نامێنێت،لەباشوریش ئاسمان لەنێوان هەور و ساماڵ دەبێت، و هیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرمادا روونادات لەهەر یەک لە ناوچەکانی باکوور و باشوور.
دەستەی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ رۆژی چوارشەممەی داهاتوو خستۆتەروو :- کە تیایدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشوور لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی ڕوونیشیکردۆتەوە :- کە رەوشی کەشوهەوا بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور باشور ئاسمان نیمچە هەور دەبێت،هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.