بەغداد-INA
ئه‌مڕۆ شه‌ممه"نێچيرڤان بارزانى"سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ،له به‌غدا له‌گه‌ڵ" ئالينا ڕۆمانۆوسكى"باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ڕه‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراقی تاوتوێکرد، هەروەک لەبارەی پرسی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لەبەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی هەرێم کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ڕه‌وشى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه هه‌روه‌ها باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى كرد.
هەروەک هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگي پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و ڕێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان.
هەر بەپێی بەیاننامەکە :- له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران.