مالیکی جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکاتەوە

سیاسی
  • 13-01-2024, 20:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە"نووری مالیکی"سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و ناردنی شایستە داراییەکان بۆ هەرێم کردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-"نووری مالیکی" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە"نێچیرڤان بارزانی"سەرۆکی هەرێمی کوردستان،و وەفدی یاوەریکرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات کرا،هەروەک باس لەو تەحەددایانە کرا کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.
    بەپێی بەیاننامەکە "مالیکی" جەختیکردەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، و پەیوەست بە پرسی دۆخی ئەمنی و ناردنی شایستە داراییەکان بۆ هەرێم کردەوە و لەو ڕوانگەیەشەوە وتی: ئێمە هاوبەشین لە گەیشتن بە سەقامگیری و ئاسایش لە سەرتاسەری وڵاتدا،و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کە بۆ هەموومان ئەرکە و بەردەوامی کێشەکان لە بەرژەوەندی کەسدا نییە.