ئەنجوومەنی نوێنەران لەرێگای خولی دووەمی دەنگداندانەوە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن یەکلادەکاتەوە

سیاسی
  • 13-01-2024, 20:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا دوای نیو سەعات دانیشتنەکەی دەستپێبکاتەوە.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند:- ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا دوای نیو کاتژمێری تر دانیشتنەکەی دەستپێبکاتەوە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- بەئامادەبوونی 341 پەرلەمانتار
    خولی یەکەمی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو ، لەگەری یەکەمی دەنگدان ژمارەی دەنگەکانیان بەم شێوەی خوارەوە بوو :-
    - سالم عیساوی (97 دەنگ)
    - شەعلان کەریم (١٥٢ دەنگ)
    - تەلال زوبەعی (یەک دەنگ)
    - عامر عەبدولجەبار (6 دەنگ)
    - مەحمود مەشهەدانی (48 دەنگ)
    • دەنگی بەتاڵ (10 دەنگ)