بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،بەردی بناغەی کارکردنی لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی یانەی ئەفسەرانی فەرماندەیی لە بەغدا دانا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،بەشداری کرد لە دانانی بەردی بناغەی کارەکانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە یانەی ئەفسەرانی فەرماندەیی لە بەغدای پایتەخت ، کە پێشتر ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دابوو،و درایەوە بەو کۆمپانیا سربییەی کە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بیناکەی دروستکردبوو.
بەگوێرەی بەیاننامەکە :سودانی پێداچونەوەی بەو پلانە کرد،کەلەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە خراوەتەڕوو و تیایدا وردەکارییەکانی پڕۆژەکە لەخۆدەگرێت،هەروەک جەخت لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی پرۆژەکە کرایەوە لەسەر بنەمای ستاندارد و تایبەتمەندییە بەرزەکان،هەروەک جەخت لەسەر پێویستی تەواوکردنی پڕۆژەکە کرایەوە لەکاتی دیاریکراودا،بەپێی کارنامەو ڕێبازی حکومەت و وردبینی لە جێبەجێکردنیدا.
هەر بەپێی بەیاننامەکە سەرۆک وەزیران لەمیانی پرۆژەکەدا ڕایگەیاند:-یانەی ئەفسەرانی فەرماندەیی یەکێکە لە باڵاخانە گرنگەکانی شار،بەتەواو بوونی ئەم پڕۆژە خزمەتگوزارییە ،ڕەنگدانەوەیەکی گرینگی دەبێت لەسەر بەرژەوەندی و گرنگیدانی حکومەتە بە فەرماندەکان لەگەڵ خانەوادەکانیان،ئینجا خزمەتدا بن یان خانەنشین بووبن.
وەک بەیاننامەکە روونیکردۆتەوە :-کۆمپانیای جێبەجێکار،کۆمپانیای(یوگر ئەمبورت)ی سربی یە، کە هەمان ئەو کۆمپانیایە کە زیاتر لە سێ دەیە لەمەوبەر یانەی ئەفسەرانی فەرماندەیی بونیادنا، کە بریتی یە لە هۆڵ و شانۆ و شوقە و هۆتێل، وەک خۆیی نۆژەندەکرێتەوە و لەگەڵ زیادکردنی هۆڵێ کۆنفڕانس و شوێنی وەفدەفەرمییەکان .