بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ،دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی کردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ "محسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،کارەکانی دانیشتنی ژمارە (١)ی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ساڵی سێیەمی یاسادانان لە خولی یەکەمی یاسادانانی بە ئامادەبووانی 260 پەرلەمانتار کردەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەرگای خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کردۆتەوە و تیایدا هەر یەک لە پەرلەمانتاران (سالم عیساوی-مەحمود مەشهەدانی- شەعلان کەریم- تەلال زوبەیعی- عامر عەبدولجەبار) خۆیانکاندید کردوە و (عەبدولڕەحیم شمەری) کە خۆی کاندید کردبوو داواکاری کشانەوەی خۆی پێشکەشکردوە.