بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە "بەسم عەوادی"وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند:-کە ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی هەفتانەی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەخاتە رۆژی یەکشەممە لەچوار چێوەی کۆبونەوەکانی ئەنجومەن کە هەموو هەفتەیەک ئەنجامی دەدات .
"عەوادی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- سبەی یەک شەممە ، سێیەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران لەساڵی نوێ لەبڕی ڕۆژی سێشەممە بەڕێوەدەچێت،بەهۆکاری بەشداریکردنی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس لە سویسرا.