بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،لەگەڵ "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی چارەسەرکردنی مەلەف و کێشەکانی نێوان ناوەند و هەرێم بەپێی دەستوور کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- ئەمرۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و وەفدی یاوەری کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بۆکردوە لە کۆبوونەوەکەدا باس لەسەرجەم ئەو پرس و مەلەفانەکراون کە لەسەر ئاستی نیشتمانی جێ بایەخەن و دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەش تاوتوێ‌کران ، هەروەها جەختکرایەوە لەسەر هەڵوێستە پتەو و پرەنسیپییەکانی عێراق لەبارەی سەقامگیری،و سەروەری عێراق لە هەلومەرجە جیاوازەکاندا.
ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستۆتەروو :-له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له میكانیزمه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌و پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه به‌پێی ده‌ستور، به‌جۆرێك هاوڵاتیان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ر جۆره زیانێك یان لێكه‌وته‌كانی ئاڵنگاری دۆسیه‌ی كارگێڕی و دارایی و ئابوری به‌دور بگیرێن.