بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی سێ تیرۆریست و بازرگانێكی مادەی هۆشبەری لە سێ پارێزگاری جیاواز ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەك لە شانەكەوە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : هێزە ئەمنییەكانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە (پارێزگای نەینەوا- كەناری چەپ) ئۆپەراسیۆنێكیان بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان دەستپێكردووە، كە لە ئەنجامدا بووە دەستگیركردنی تیرۆریستێكی سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعش.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لەلایەن دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە (پارێزگاری ئەنبار - فەللوجە)، دوو تیرۆریستی باندە تیرۆریستییەكانی داعش دەستگیركران.
لە لایەكی دیكەوە لە ڕاگەیەندراوەكەدا ڕوونی كردەوە : دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانی بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای نەجەف دەستگیر بكات.