بەغدا - INA
ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی ئومەنای گشتی پەرلەمانە عەرەبییەكان، سەفوان بەشیر جەرجەری ئەمڕۆ شەممە گەیشتە وڵاتی قەتەر ِبۆ ئەوەی نوێنەرایەتی عێراق بكات لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەكەدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی ئومەنای گشتی پەرلەمانە عەرەبییەكان، و ئەمیندار سەفوان بەشیر جەرجەری نوێنەری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە وڵاتی قەتەڕ بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی ئومەنای گشتی پەرلەمانە عەرەبییەكان ژمارە (41) كە وڵاتانی عەرەبی لەخۆ دەگرێت.
جەرجەری جەختی لەوەش كردەوە : كۆبوونەوەكان تیشكیان خستە سەر تاوتوێكردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و ئەزموونەكانیان لە بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی كاروباری پەرلەمان لە وڵاتانی عەرەبی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: لە پەراوێزی كۆبوونەوەكاندا جەرجەری تاوتوێی بەجیا كۆمەڵێك پێشنیاز و بۆچوونی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردن ئەحمەد فەزاڵە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی گەلی میسر و ئەحمەدمەناع ئەمینداری گشتی پەرلەمانی سۆماڵ كرد، بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان ئومەنای ئەنجومەنی نوێنەران لە پەرلەمانە عەرەبییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ ژمارەیەك نوێنەر و وەزیرانی عێراق لە دۆحە كۆبووەوە، بۆ ئاگاداركردنەوەیان لە گرنگی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕۆڵی ئەوان لە زیادكردنی شارەزایی و هەماهەنگی نێوان پەرلەمانە عەرەبییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : محەممەد عیساوی بەرپرسی كاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی عێراق لە قەتەڕ، پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری كرد.