تەندروستی: روفاتی 172 شەهیدی ئەنفال گەیەندرایە هەرێمی كوردستان

ناوخۆ
  • 13-01-2024, 12:17
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی راگەیاند تەرمی روفاتی 172 شەهیدی ئەنفال رادەستی لیژنەیەكی هەرێمی كوردستان كرایەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بە سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی ساڵح مەهدی حەسناوی وەزارەتی تەندروستی فیدراڵی مەراسیمێكی بۆ ڕادەستكردنی تەرمی روفاتی 172 شەهیدی ئەنفال بۆ لیژنەیەك لە هەرێمی كوردستانەوە دوای تەواوكردنی پشكنینی پزیشكی دادوەری كردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : مەراسیمی ڕادەستكردنەكە بە ئامادەبوونی خانمی یەكەم شاناز ئیبراهیم و سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان ماجید شەنگالی و ژمارەیەك كەسایەتی و بەرپرسی سەرۆكایەتی كۆمار، دەزگای شەهیدان، كە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان.
     وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد : بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی دادوەری پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ نزیكەی 172 روفاتی شەهیدانی ئەنفال تەواوكرد كە لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا لە ناوچەی شێخیە لە بیابانی سەماوە لە پارێزگای موسەننا دۆزرایەوە، كە زۆرینەیان كۆرپەی شیرەخۆرە و ژن.
    ئاماژەی بەوەشكرد : روفاتەكان ڕادەستی لیژنەیەك لە هەرێمی كوردستان و كەسوكاری شەهیدان كرا بۆ تەواوكردنی مەراسیمی ناشتنی شەهیدان لە كوردستان، دواتر وەزارەتی تەندروستی قۆناغی دووەم دەستپێدەكات بۆ ئەنجامدانی پشكنینی یەكسانی بۆ كەسوكاری شەهیدان.
    دووپاتیشی كردەوە : بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی دادوەری بەردەوامە لە كارەكانی بۆ تەواوكردنی پشكنینی یەكسانی بۆ سەرجەم پاشماوەكان و بۆ هەموو ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی كە كراونەتەوە و تەرمەكان دەرهێنراون و گەیەندراونەتە وەزارەتی تەندروستی.