بەغدا - INA
سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ شەممە پشتڕاستی كردەوە كە عێراق سیاسەتی دەرەكی لەسەر بنەمای بنەماكانی سەروەری و سەقامگیری دەگرێتەبەر.
سەرۆ كۆمار لە میانی ڕێوڕەسمی یادكردنەوە بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر حەكیم لە بەدواداچوونی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: كە شەهیدبوونی سەید محەمەد باقرحەكیم كۆتایی بە مێژوویەكی شەرەفمەندانە هێنا لە كاری جیهادی و خەباتگێڕانە، جەختی لەوە كردەوە كە شەهیدی ژیر لە خەمی یەكگرتوویی نەتەوەیی عێراقدا خۆی نیشان دەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : پرۆسەی سیاسی پێویستی بە هەوڵی هەموو لایەك هەیە بۆ پێشخستنی پرۆسەی بیناسازی و هێڵكاری ئاسۆی ستراتیژی، ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق سەركەوتوو بووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ناوچەكە و جیهان.
جەختیشی لەوە كردەوە : كە عێراق سیاسەتی دەرەوە دەگرێتەبەر كە لەسەر بنەمای ڕەچاوكردنی بنەماكانی سەروەری و سەقامگیری و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆ دامەزراون.