بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بارانبارین و گۆڕانی لەپلەكانی گەرما دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا هەور دەبێت بۆ نیمچە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها هەور و باراناویش دەبێت، هەروەها باران بارین لە چڕی و مامناوەند بۆ قورس دەبێت و لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتدا هەورە تریشقە دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە بەشە شاخاوییەكاندا، كەشوهەوا باشتر دەبێت لە شەودا لە ناوچەی باكوور، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست وپلەكانی گەرما لە ناوچەی باشووری وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە.
كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم لە بەشەكانی ڕۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانێكی سووك لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتیدا، تەم لە بەیانیاندا لە ناوچەكانی خۆیدا دروست دەبێت و بەشی ڕۆژئاوا و وردە وردە لە ناوچەی باكور نامێنێت، لە ناوچەی باشووریش نیمچە هەور دەبێت.
پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، بەو پێیەی لە بەیانیاندا تەم دروست دەبێت و وردە وردە لە ناوچەكانی باكور نامێنێت، پلەكانی گەرماش دەگۆڕێن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك دادەبەزێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەی باكوور.
دۆخی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو كە كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست ساماڵ دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات كەمێك بەرز دەبنەوە.