دەستگیركردنی گەشتیارێكی بیانی كە لە بەندەری شەلامچە بە هەڵگرتنی مادەی كریستاڵی هۆشبەر

ناوخۆ
  • 13-01-2024, 10:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە ئیدارەی دەروازە سنوورییەكان دەستگیركردنی گەشتیارێكی بیانی ڕاگەیاند كە لە دەروازەی شەلامچەدا بە هەڵگرتنی مادەی كریستاڵی هۆشبەر.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری شەلامچە توانی گەشتیارێكی بیانی دەستگیر بكات كە لە هەوڵێكی شكستخواردوودا بۆ بە قاچاخ هێنانی مادەی كریستاڵی بەبڕی (265) گرام  بۆ ناو وڵات.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ڕاپۆرتی دەستبەسەركردنی دروست ڕێكخرا و تۆمەتبارەكە ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی شەلامچە كرا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.