وەزیری دەرەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومانیی جەخت لەسەر گرنگی دانبەخۆگرتن و فراواننەكردنی بازنەی ململانێكان دەكەنەوە

سیاسی
  • 12-01-2024, 18:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و لەگەڵ، بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی سوڵتانییەتی عومان، جەختیان لەسەر گرنگی خۆگرتن و فراواننەكردنی بازنەی ململانێكان لە ناوچەكەدا كردەوە.
    وەزارەتی دەرەوە،لەراگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، رایگەیاند: فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی سوڵتانییەتی عومان كردووە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە،لە میانی بانگەوازەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەرەسەندنی مەترسیدار لە ناوچەی دەریای سوور و یەمەن كردووە، هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی خۆگرتن و فراواننەكردنی بازنەی ململانێكان لە ناوچەكەدا كردووەتەوە، و چوون بۆ چارەسەركردنی هۆكارەكانی، سەرەتاش لەوەوە دەستپێدەكات وەستاندنی دەستدرێژی زایۆنیستەكان و گەمارۆدانی سەپێنراو بەسەر كەرتی غەززەدا.