بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، بانکی نێودەوڵەتی راگهیاند کە عێراق لە ماوەی ساڵی 2023دا تووشی هەڵاوسانی بەرچاوی نرخی خۆراک نهبووه.
ڕاپۆرتێکی بانکی ناوەندی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، تێدا ههڵسهنگاندن بۆ ئاستی هەڵاوسان بۆ نرخهكانی خۆراک كردووه، ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق یەکێکە لەو وڵاتە کەمانەیه کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا هەڵاوسانی بەرچاوی نرخی خۆراک نەبووە.
ڕۆژی 20ی کانونی یەکەم، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دابەزینی ڕێژەی هەڵاوسانی لە عێراق ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکرێت ئهم رێژهیه سهقامگیری بێت ئهویش بەهۆی سیاسەتی بانکی ناوەندی عێراق و ئەو کاریگەرییەی لە ئەنجامی بەرزکردنەوەی نرخی دیناری عێراقی و زیاتر پابەندبوون بە ڕێژەی هەڵاوسانەوە له چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و برینی هاوكاری دارایی بۆ تیرۆر.