بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی، سهید عەممارحەکیم، جەختی لەسەر پێویستی هەبوونی ئەولەویەتێکی تایبەت لە ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد کە تەواوکەری رێچك و رێبازی حکومەتی ئێستا بێت بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی.
سهید حەکیم، لە وتارەکەیدا بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی عێراق، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کرد، راگهیاند: پێویستە لە ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەولەویەتێکی تایبەتمان هەبێت کە تەواوکەری رێچك و رێبازی حکومەتی ئێستا بێت بە سەرۆکایەتی برای سودانی، و بەشداری بکەن لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن، تەواوکردنی هەنگاوەکانی بیناسازی، و بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە وڵاتەکەدا.
ههروهها جەختی لەسەر پێویستی کاراکردنی ئەنجوومەنی قەزاکان لەڕووی یاساوە و میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانییەکان كردهوه کە لێهاتوویی و دەستپاکی و بوێری هەبێت لە بڕیاردان. سیستەمی خزمەتگوزاری لە ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا تەنها بە ئامادەبوونی ئەو شارەوانییە وههبوونی پارێزگار سنووردار نییە، بەڵکو دەبێت سەرۆکی ئهنجوومهنی قەزاکان بگۆڕدرێن بۆ وەزیری جێبەجێکاری حکومەتی خۆجێی، بۆ ئەوەی بتوانن باشتر بن و پشتیوانی و هاوکاری پارێزگاربن، نابێت کەس دەسەڵات قۆرخ بکات تەنها بۆ بەرژەوەندی عەشیرەت و ناوچەیی، بەڵکو پلان و میکانیزم بۆ خزمەتکردنی قەزا و ناحیهكانیش دەبێت بەبێ جیاوازی و ئیستسناء ههبێت.
دووپاتیشی کردەوە "پێویستە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان گرنگی بە ئەرکە یاساییەکانیان بدەن لە پاڵپشتی و چاودێریکردنی ئەدای حکومەتە خۆجێیەکان، هەروەها بۆ ئەوەی هەماهەنگییەکی بەرز لەنێوان ئەو ئەنجومەنانە و ئەنجومەنی نوێنەران هەبێت. هیچ ئاوەدانکردنەوەیەک بەبێ یاسا نییە، و سەرکەوتنیش بەبێ چاودێری و هەڵسەنگاندن، وبهدواداچوون بهدیناهێت ، ئەوە بەرپرسیارێتی خۆیەتی و هەمووانه وپێویسته ئەم بەرپرسیارێتییە بەجێبهێنن بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و بەرژەوەندی گشتی پارێزگاکە.
لە درێژەی قسەکانیدا سهید حەکیم وتی: پێویستە ئەو بەرنامەی هەڵبژاردن جێبەجێ بکرێت كهدەنگدەران دەنگیان پێداوە و دەنگەکانیان داوە بە ئەندامانی براوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان ((دهست بهپهیمانهوه بگرن چونكه پهیماندان بهرپرسیارهتییه))، و یەکەمیان ئەولەویەتی ئەم بەرنامە هەڵبژاردنانە بریتییە لە ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانمان و ئامادەکردنی زەمینەی گونجاو بۆ دابینکردنی ئەو پڕۆژانەی کە گەرەنتی هەلی کار دەکەن، لەپێناو بەدەستهێنانی پێشکەوتنێکی چۆری لە کەرتی تایبەت لە عێراق، و بەبێ ئەم دیدە ناتوانین ڕووبەڕووی ئاستەنگەکان ببینەوە لە بێکاری لەنێو دەرچووە گەنجەکانمان و ئەوانی تردا”.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت