بهغدا-INA
دوێنێ، فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا دەستگیرکردنی ١٤ تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی ٣ ئۆتۆمبێلی داواکراوی لە بەغدا ڕاگەیاند.
فەرماندەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی فەرماندەی پۆلیسی ئەلروسەفە لهبەغدا ، لیوا شەعلان عەلی ساڵح ئەلحەسناوی، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهرەوان/ بنکەی پۆلیسی ئەلمەعامل ئەرکی پشکنینی هاوبەشی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی دیکەی ناو ناوچەی ئەلمەعامل ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو ئەرکە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەت، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی سێ ئۆتۆمبێلی داواکراو و دەستگیرکردنی (14) تۆمەتبار بە بابەتی جۆراوجۆری یاسایی، ههروهها وتی" كهیسهكانیان ڕادەستی دەسەڵاتە یاساییهكان كراون."