بهغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی پێشبینیهكانی خۆی سهبارهت بهرهوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای كرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستهدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" کەش و هەوا بۆ سبەینێ شەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ولە ناوچەکانی باکور هەور دەبێت لەگەڵ ئهگهری باران بارانێکی مامناوەند، کە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبا دەبێت و لە هەندێک شوێن بەفر دەبارێت، سەبارەت بە ناوچەی باشوور، کەشوهەوایەکی باش دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، بهڵام پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا”.
ئاماژەی بەوەشکرد" لهرۆژی یەکشەممە کەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین بهتایبهتی لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بە بەراورد لهگهڵ ڕۆژی پێشوو. سەبارەت بە ناوچەی باکور کەش و هەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک، هەندێکجار ڕەشەبا لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچه شاخاوییەکاندا دهبێت وپلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد لهگهڵ ڕۆژی پێشوو، لە ناوچەی باشووریش کەشوهەوا ههور وساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.