بەغدا –INA
وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند كە عێراق سەركۆنەی هێرشەكانی سەر وڵاتی یەمەن دەكات ،تاكید لەسەر پارستنی هاتووچووی دەریایش لە نێو ئاوە نێودەوڵەتییەكانیش دەكات.
وەزارەتی دەرەوە لە راگەیندراوێكد كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: “لە سەرەتای دەستدرێژی و شەڕی ناڕەوا كە لەلایەن هێزەكانی داگیركەر بۆ سەر كەرتی غەززە دەستیپێكردووە، عێراق هۆشداریی بڵاوكردووەتەوە كە دەرئەنجامەكانی بەردەوامبوون لە پاڵپشتیكردنی قۆرخكردنی قەوارە، و شكستی وڵاتانی گەورە لە هەڵنەگرتنی بەرپرسیارێتی خۆیان، دەبێتە هۆی ئەوەی كە بابەتە بەرەو پێشهاتە گشتگیرەكان بخلیسكێت لە سنوورەكانی غەززە و ناوچە فەلەستینییەكان ناوەستێت و مەترسی شەڕ و بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لە دەوروبەری تەواوی ناوچەكە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، بە بێ بایەخكردنی تەواوەتی بانگەوازەكان بۆ وەستاندنی شەڕ، كە تەنانەت لەلایەن ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسەوە جەختی لەسەر كراوەتەوە، هەڵسوكەوتی شەڕانگێزی داگیركەر بەردەوام بوو، لەپشتەوە ژمارەیەك وڵاتی ڕۆژئاوایی وەستاون و پێداگرن لەسەر پشتیوانیكردن شەڕی قڕكردن دژی فەلەستینییەكان.
هەروەها راگەیندراوەكەی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە لە كاتێكدا ئێمە پێویستی پاراستنی ئازادی كەشتیوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان دووپات دەكەینەوە، بەڵام ئیدانەی دەستدرێژی بۆ سەر یەمەن و سەروەرییەكەی دەكەین و پێمان وایە فراوانكردنی بازنەی بە ئامانجگرتن نوێنەرایەتی چارەسەرێك بۆ كێشەكە ناكات، بەڵكو سەركردایەتی دەكات بۆ فراوانكردنی بازنەی شەڕەكە، بەڵكو چارەسەرەكە لەوەدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرپرسیارێتیەكانی خۆی جێبەجێ بكات.وە بڕیارنامەیەك بۆ ڕاگرتنی شەڕی شەڕانگێزانە و دڕندانە دژی فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززە دەربكرێت.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت