وەزیری تەندروسی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد

ناوخۆ
  • 12-01-2024, 14:02
  • +A -A

    هەولێر -INA
    وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ وەزیری تەندروسی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە ودوای كۆبونەوەكە كونگرەیەكی رۆژنامەنووسی بەست 
    وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی لە كونگرە رۆژنامەوانەكەی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت تێیدا راگەیاند " كێشەی نەبونی دەرمان لە هەمو پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە وەك یەكە، وەزیری تەندروستی ".هەروەها وەزیری تەندروسی هەرێمیش ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە كۆنتڕۆڵی دەرمانیان لە بازاڕەكانی هەرێم كراوە ".
    وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی رایگەیاند، هاوكاری و هەمانگی باشیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە، كێشەی نەبونی دەرمان هاوشێوەی هەرێمی كوردستان، لە هەمو پارێزگاكانی عێراقیش هەیە و هەڵدەدەن چارەسەری ئەو گرفتە بكەن.
    هەروەها د. سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە لە ساڵی 2024 ئاستی دابینكردنی دەرمان و خزمەتگوزاری تەندروستی لە نەخۆشخانەكان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە.