بەغدا - INA
یانەی شورتە گرێبەستی فەرمی خۆی لەگەڵ زێدان عەبدولجەبار یاریزانی یانەی هەولێر ڕاگەیاند.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی یانەی شورتە لە راگەیندراوێكدا كە بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: یاریزانی بەتوانی خولی عێراقی زێدان عەبدولجەبارمان لە یانەی هەوڵیرەوە گواستەوە بۆ یانەكەمان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، گرێبەستەكەی لەگەڵ زیدان عەبدولجەبار، یاریزانی باڵ بۆ قەرەبووكردنەوەی ئامادەنەبوونی ئەحمەد فەرحان بووە، كە تووشی پێكانێكی سەخت بووە و تا كۆتایی ئەم وەرزە لە یانەی شورتە دووركەوتووەتەوە.
جێگای باسە كە یانەی شورتە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە بە سەركردایەتی شەهاب ئەللەیلی ڕاهێنەری تونسی دەستی بە مەشق و ڕاهێنانەكانی كردەوە، دوای مۆڵەتی 10 ڕۆژ، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی خولی ئەستێرەكانی عێراق تا دەیەمی مانگی شوباتی داهاتوو.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات