سەرچاوەیەكی باڵا: سەرۆك وەزیران بە یەك دووری لە هەموو كاندیدەكانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وەستاوە

سیاسی
  • 11-01-2024, 21:28
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەكی باڵا تەئكیدیكردەوە: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە یەك دووری لە هەموو كاندیدەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران وەستاوە.
    ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ نوێنەرانی هێزە سوننەكان كۆبووەوە و لە میانی دیدارەكانیدا تەئكیدیكردەوە: كە بە یەك دووری لە هەموو كاندیدەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران وەستاوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران  ڕێز لە پرەنسیپی جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان دەگرێت و بەردەوام جەخت لەسەر هەماهەنگی هاوبەش دەكاتەوە بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و پەسەندكردنی یاسای بەپەلە.
    ئەنجوومەنی نوێنەران ڕۆژی شەممەی داهاتووی وەك وادەیەك بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی ئاسایی دیاری كرد كە لەو وادەیەدا سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت.