عێراق پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری ئەفریقای باشوور بۆ تۆماركردنی داوای یاسایی لەدژی  قەوارەی زایۆنی لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتی رادەگەیەنێت

سیاسی
  • 11-01-2024, 20:16
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دەرەوە پشتیوانی عێراقی بۆ بڕیارەكەی ئەفریقای باشوور دەربڕی بۆ تۆماركردنی سكاڵا لەسەر قەوارەی زایۆنی لەبەردەم دادگای نێودەوڵەتیدا.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزارەت پشتیوانی خۆی بۆ بڕیاری كۆماری ئەفریقای باشوور بۆ تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەدژی  قەوارەی زایۆنی لەبەردەم دادگای دادی نێودەوڵەتی دەردەبڕێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەت پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی ئەفریقای باشوور دەردەبڕێت كە ئەو كردەوە بێوێنانەی كوشتن و لەناوبردن ڕەتدەكاتەوە كە لەلایەن دەسەڵاتی داگیركەر دژی كەرتی غەززە و گەلی فەلەستین ئەنجامدەدات.