دوای گەیشتنی بۆ مەدرید .. وەزیری ناوخۆ لەگەڵ هاوتا ئیسپانیەكەیدا باس لە بەهێزكردنی هاوكارییە ئەمنییە دوو قۆڵییەكان دەكات

ئەمنی
  • 11-01-2024, 20:08
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، لەگەڵ هاوتا ئیسپانییەكەی، فرناندۆ گراندی مارلاسكا گۆمێز، باسیان لە بەهێزكردنی هاوكارییە ئەمنییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا و سەردانی بارەگای وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیای كرد و لەلایەن وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا، فرناندۆ گراندی مارلاسكا گۆمێز، پێشوازی لێكرا،و بەخێرهاتنی شەمەری كردو سەردانەكەشی بە گرنگ وەسف كرد لە چوارچێوەی هاوكاری ئەمنی نێوان عێراق و ئیسپانیا.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە پەراوێزی سەردانەكەدا هەردوو وەزیر كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵییان ئەنجامدا، بە ئامادەبوونی شاندی عێراق كە باڵیۆزی كۆماری عێراق لە شانشینی ئیسپانیا، فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی، و هەردوو یاریدەدەر و ڕاوێژكاری ئاسایشی وەزیری ناوخۆ، و لە لایەنی ئیسپانیاوە ئیلێنا گارزۆن ئۆتامێندی بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا و مودینا تودانكا دی فرانشیسكۆ، جێگری بەڕێوەبەری هاوكاری بۆ نێودەوڵەتی پۆلیس.
    ئاشكراشیكرد: لە میانی دیدارەكەدا كۆمەڵێك بابەت تاوتوێ كران كە لەسەر بنەمای پتەوكردنی هاوكاری ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست ، وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا پێزانینی گەورەی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەكانی هێزەكانی پۆلیسی عێراق لە شەڕی دژ بە چەتەكانی داعش و هەوڵەكانیان بۆ برەودان بە سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی لە عێراق لەڕێی وەڵامدانەوەیان بۆ تاوانی ڕێكخراو.
    راشیگەیاند: وەزیری ناوخۆی ئیسپانیا ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتنێكی هاوكاری ئەمنی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەكانی ئەمنی، هەواڵگری، ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكاندا.
    لای خۆیەوە شەمەری ڕوونیكردەوە: كە ئەم سەردانە وەك درێژەپێدەری گەشتی هاریكاری نێوان عێراق و ئیسپانیا دێت لە دوای سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا بۆ عێراق، و وتیشی: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی سورە لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەكاندا، یەكەمیان هەماهەنگی ئاسایشی دوو قۆڵی نێوان وەزارەتەكانی ناوخۆی عێراق و ئیسپانیا دەبێت.
    لە تەواوی وتارەكەیدا وەزیری ناوخۆ ڕوونیكردەوە: كە ئەو پاڵپشتییە گەورەیەی حكومەت كە وەزارەتی ناوخۆ لە عێراق وەریگرتووە، كاریگەری ئەرێنی لەسەر گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری ئەمنی لە وڵاتدا هەبووە.