بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ نوێنەرانی كۆمپانیای "ئێرنست و یونغ" پلانی خۆی بۆ رێكخستن و داڕشتنی كارەكانی بانكی رافیدەین تاوتوێ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە نوێنەرانی كۆمپانیای "ئێرنست و یونغ" بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری دارایی لەخۆگرتبوو، بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق و ڕاوێژكارانی سەرۆك وەزیران كە پەیوەندییان بە لایەنی ئابوورییەوە هەیە.
بەپێی بەیاننامەكە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا، رەشنووسی سەرەتایی پلانی كۆمپانیاكە تاوتوێ كرا بە مەبەستی ڕێكخستن و داڕشتنی كارەكانی بانكی رافیدەین، لە چوارچێوەی ئاراستەی حكومەت بۆ چاكسازی لە كەرتی بانكی و دارایی، و كۆمەڵێك تێبینی لەسەر رەشنووسی پلانەكە تۆماركرا بە ئامانجی هەمواركردنەوەی و بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی.
هاوكات سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە، كە پێویستە پلانەكە كارپێكراو بێت، نەك كۆپی ئەزموونەكانی پێشوو، و گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەكەی.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران ئامادەیی حكومەتی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەكی پێویست بۆ بەدیهێنانی گۆڕانكاری و داڕشتنەوەی، كە بەشێكی سەرەكییە لە ئامانجی بەرنامەی حكومەت لە بواری چاكسازی دارایی و بانكیدا.
هەروەها سودانی تەئكیدی، لە خێرا تەواوكردنی كردەوە، بۆ ئەوەی پلانی پێویست سەركەوتوو بێت و پێشكەوتنی بەرجەستە لە چوارچێوەی چاكسازی ئابوریدا بەدەست بهێنرێت.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت