بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم موسەننا سامەڕائی، جەختیان لە گرنگی خێراكردنی پێكهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی كرد لە سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم پەرلەمانتار موسەننا عەبدولسەمەد سامەڕائی.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی نیشتمانی و ڕێگای تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكان و جێبەجێكردنی بەرنامەی ئابووری و خزمەتگوزاری لەلایەن دەزگاكانی حكومەت و گرنگی بەهێزكردنی هاوكاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێكردن و یاسادانان كرد.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگی خێراكردنی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و تەواوكردنی حكومەتە خۆجێییەكان كرایەوە.